کاروان گەزنەیی بۆ زایەڵە: بەڵێندرا بەنزینی ٦٩٠ دیناریەکە بەسەر تەواوی کوردستان دابەش بکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە کاروان گەزنەیی کوردستان بەنزین


Jun 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند؛ لەکۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڵێندرا بەنزینی ٦٩٠ دیناریەکە بەسەر تەواوی کوردستان دابەش بکرێت.

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، گەیشتین بەم ئەنجامانە بەڵێنیاندا، کە بڕی بەنزینی ٦٩٠ دیناری بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەرتەواوی کوردستاندا دابەشبکرێت، بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیانەوە.

وتیشی،  هاوکات بەڵێنیاندا ئەو بڕەی کە بەرهەم دەهێندرێت و بە ٨٠٠دینار دەفرۆشرێت، زیاتر بکرێت.هاوکات داوامانکرد کە کەمکردنەوەی نرخ بەنزین بەتەنها بەس نیە، بەڵکو دەبێت بەنزین بە کوالێتی باش بەرهەمبهێندرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم