دەستگردن بەسەر بڕێکی زۆر دەرمان لە دەربەندیخان

(0) / / کردستان / زایەڵە دەرمان دەربەندیخان


Jun 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە دەربەندیخان دەست گیرا بەسەر بڕێکی زۆر دەرمان.

تەندروستی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی گەران و پشکنینی لیژنەی دەرمانخانەونۆرینگەپزیشکیەکان سەر بە قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان کە پزیشك و کارمەندانی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان نوێنەرن تێیدا کە دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی نەخۆشیە درێژخایەنەکان لەچەند دەرمانخانەیەك دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان پشتڕاست کرایەوە ودەرکەوت.

هێما بەوەشکراوە ،  ئەو دەرمانانە هی کەرتی حکومین نوسینی MOH لەسەرنوسراوە قەدەغەیە مامەڵەی پێوەبکرێت.بەشێکی تری دەرمانی لیژنەی کرینی حکومەت دابین دەکات نەخۆش مانگانە بەدەفتەر لەدەرمانخانەی نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەری دەگرن بە نوسراوی سەرپاکەتەکان کەماجیك کارمەندی دەرمانخانە لەسەری دەنوسن دەناسرێتەوە.

ئامادەکردنی-کامەران کەریم