پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دائەبەزن

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی گەرما


Jun 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای  ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە 1-3 پلە نزم دەبێتەوە.

هاوكات، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبیت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لەهەندێ کات و ناوچە کە دەبێتە هۆی بەرزبوونوەی تۆزو خۆڵ وە ئاستی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلەکە مامناوەندە لەکاتەکانی شەودا کاریگەریەی لاواز دەبێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم