وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێكی بەپەلە لەبارەی مووچەوە بڵاودەكاتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە


Aug 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لە نەبوونی پارەی نەختینە لە وەزارەتەكە دەكرێت و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە مانگانە 7.5 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران تەرخاندەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەنەوە كە باس لەوە دەكەن وەزارەتی دارایی پارەی نەختینەی لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشكردنی مووچە.

ئاماژە  بۆ ئەوەش كراوە، مانگانە 7.5 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران تەرخاندەكرێت كە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوكاریی دارایی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی و خەرجییەكانی خوێندكاران.

کامەران کەریم