راوێژکاری کەلتوریی ئێران لە بەغدا: دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان باشترین بوون بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئەبازەری ڕووداو


Aug 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - غوڵامڕەزا ئەبازەری راوێژکاری کەلتوریی ئێران لە بەغدا لە دیمانەیێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ڕووداو، باسی لە وردەکارییەکانی بەڕێوەچوونی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن بە تایبەت چوونی بەشێک لە زیارەتکاران لە دەروازە سنووریەکانی هەرێم و هاوکارییەکانی حکومەت و بەرپرسانی باڵای هەرێم کرد.

ناوبراو لە وەڵام بەم پرسیارە کە تا ئێستا چەند زیارەتکاری ئێرانی بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمیی چلە ماتەمینی ئیمام حسێن هاتوونە عێراق، وتی: ئێمە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ماڵپەڕێکمان کردۆتەوە، لەو ماڵپەڕەدا کەسانێک کە دەیانەوێ سەردانی عێراق بکەن بۆ زیارەتکردنی شوێنە پیرۆزەکان ناوی خۆیان تۆمار دەکەن و تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس ناوی خۆیان نووسیوە. نێزیکەی ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس چوونەتە نێو عێراق، ئەمە تا ئێستا.

وتیشی: ئێوە دەزانن ئەو ئامارە کاتژمێر دوای کاتژمێر گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، بەڵام دوایین ئامار کە ئێمە هەمانە وەکوو وتم زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ناویان نووسیوە و ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس لە ئێرانەوە چوونەتە عێراق لە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق. هەروەها سنووری هەرێمی کوردستان و ئێران.

ناوبراو لە وەڵام بەوەی کە زیارەتکارانی ئێرانی زیاتر لە کام سنوورەوە دەربازی خاکی عێراق بوونە، وتی: نێزیکەی لەسەدا٦٣ی زیارەتکاران لە سنووری مێهران چوونەتە نێو عێراقەوە و دەروازەی مێهران قەرەباڵغترین دەروازەی سنوورییە. چە چوونەناوەی عێراق چە هاتنەدەرەوە لە عێراق بۆ نێو ئێران، دەروازەی سنووری مێهران قەرەباڵغترین دەروازەی سنوورییە، قەرەباڵغترینە کە هاوبەشە لەگەڵ عێراق.

ئەبازەری لەبارەی ژمارەی زیارەتکارانی وڵاتانی دیکە کە لە ئێرانەوە چوونەتە ناو عێراقەوە و ئەوەی کە خەڵکی کامە وڵات بوونە، وتی: ئەو ئامارەی کە هەمانە سەبارەت بە وڵاتانی دیکە، ساڵی ڕابردوو نێزیکەی ٤٠٠ هەزار زیارەتکار بوون، بەڵام بۆ ئەم ساڵ تاوەکوو ئێستا نەمانتوانیوە بە وردی ژمارەکە دیاری بکەین. پێشبینی دەکەین لەسەدا ١٥ تا لەسەدا٢٠، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر بێت. ئەمە لەو وڵاتانەی کە دراوسێی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن یا وڵاتانی دراوسێ عێران کە سەردانی عێراق دەکەن.

لە وەڵام بەو پرسیارە کە ئایا زیارەتکار بووە کە لە رێگای دەریاوە هاتبێتە ئێران و لە ئێرانەوە هاتبێتە عێراق، ڕایگەیاند: بەڵێ، سوپاس بۆ خودا سنووری دەریاییمان بە ئاڕاستەی بەسرە کراوەتەوە. ژمارەیێکی کەم لەوێوە چوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کردنەوەی ئەو دەروازەیە وایکردووە ئاسانکاری زیاتر پێشکەش بکرێت و زیارەتکاران لەوێوە بچن بۆ بەسرە.

ئەبازەری لەبارەی ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی کە لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە داخڵی خاکی عێراق بوونە و هەروەها خزمەتگوزارییەکان کە لە هەرێمی کوردستان پێشکەش بە زیارەتکاران کراوە، وتی: ئەمە سێهەمین ساڵە واتا سێ ساڵە کە زیارەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەر دوو دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و هەروەها باشماخ چوونە نێو هەرێمی کوردستانی عێراقەوە و لەوێوە بە ئاراستەی کەربەلا، نەجەف و کازمیە و سامەڕا دەڕۆن. ئێمە یەکێک لە باشترین دەروازە سنوورییەکان و باشترین خزمەتگوزاریی لەم دوو دەرواز سنوورییە هەمانە کە ئەوانەش هەرێمی کوردستانن. کە زیارەتکارانی ئێرانی بە ئەمنییەت و ئارامی و دڵنیایی تەواو و توانا و ئاسانکاریی زۆر زۆر باش سەردانی شوێنەپیرۆزەکان دەکەن. ئەمساڵ و هەروەها دوو ساڵی ڕابردوو بەرپرسانی خۆشەویست لە هەرێمی کوردستانی عێراق چ لە هەولێر، چ لە سلێمانی لە هەر دوو شارەکە هاوکار بوونە. ئەو زیارەتکارانەی کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە عێراق تاکوو ئێستا هیچ کێشەیێکیان نەبووە. ئەو شوێنانەی کە تەرخان کراوە بۆ ئارامی و ئیستراحەت و پشوو و گواستنەوەی زیارەتکاران و بابەتی خۆراک و هەر شتێ کە پێویست بێت بۆ زیارەتکارێک هەموو ئەوانە فەراهەم و دابین کراوە و بەجێی گەیێندراوە.ئێمە سەبارەت بە هەرێمی کوردستانی عێراق بە درێژایی سێ ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵیش جگە لە سوپاسگوزاری و ڕێز و هاوڕێیەتی و پێزانین هیچ شتێکی دیکەمان نییە. سوپاسی تایبەتمان هەیە بۆ هەرچی بەرپرسی هەرێمی کوردستان و من لێرەوە پێنج کەس، پێنج گرووپ بە دیاریکراوی ناویان بەرم، من بە پێویستی دەزانم سوپاسی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی بکەم کە هەوڵێکی زۆریان داوە و ئازیەتیەکی زۆریان کێشاوە. بەوەی کە سەردانی کۆماری ئیسلامیان کرد و ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دا و قسەیان کرد سەبارەت بە سەردان و زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن تا وەکوو ئەوەی کە ئێستا دەیبینین ئاسانکاری پێشکەش بە زیارەتکاران دەکرێت. هەروەها بەڕێز کاک مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ڕێزدار و هەروەها دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا هیچ کەموکورتییەکی نەبووە و هەرچی پێویست بووە پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی کردووە. لە دیوی سلێمانییەوە بەڕێز کاک بافڵ تاڵەبانی هاوکاری زۆری پێشکەش کردین و هەروەها گرووپی حسێنییەی کەسنەزانی ئەوانیش دیسان بە باشی پێشوازیان کە زیارەتکارانی ئێرانی کرد.

ڕاشیگەیاند: ئێمە لە بەغدا، کەربەلا، نەجەف ئامادەییەکی زۆرمان هەیە بۆ زیارەتکاران، بەڵام زیارەتکاران لە هەرێمی کوردستانەوە دێن بە ئاسانی دێن و دەڕۆن و نەمانبینیوە تاوەکوو ئێستا یەک شت داوا بکەین لە برادەرانمان و هاوڕێکانمان لە هەرێمی کوردستان و ئەوان بە نەرێنی وەڵامان بدەنەوە. هەرشتێک ئێمە ویستبێتمان ئەوان دابینیان کردووە و هەر شتێک کە داوامان کردبێ بۆ زیارەتکاران ئەوان بە سنگێکی فراوانەوە، بە ڕەوشتێکی جوان دابینیان کردووە. لە بابەتی هێزی ئەمنی، خزمەتگوزاری ، شۆفێرەکان، هەرچی تۆ بڵێی و بیر لێی بکەیتەوە پێشکەشیان کردووە و دابینیان کردووە بۆ زیارەتکاران. لە زاری خۆم لە بری کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی هەموو بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکەم؛ چ سیاسی، چ ئەمنییەتی کە ئەمنییەتی زیارەتکارانی ئێمەیان دابین کردووە. ئەوان کە لە هەرێمی کوردستانەوە سەردان دەکەن حەز دەکەن لە کاتی گەڕانەوەش دیسانەوە لە باشماخ و حاجی ئۆمەرانەوە بگەڕێنەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران چونکە زۆر ئاسانترە بۆیان.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمساڵ بەختەوەرانە تا وەکوو ئێستا ئاماری ڕووداوەکان کەمە. هاتوچۆی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هاوکاری زۆریان پێشکەش کردوون، تا وەکوو ئێستا سێ ڕووداو بووە کە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەی دیکە بە سوکی بریندار بوون و بە خێرایی چارەسەرکراون و ئێستا ئەو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسە کە هاتوون و زیارەتیان کردووە سوپاس بۆ خودا ڕووبەڕووی هیچ نەبوونەتەوە  و دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.

ڕاوێژکاری کەلتوریی ئێران لە بەغدا لەبارەی ئەو کارئاسانییەی کە پێشکەش بە زیارەتکاران بە تایبەت لە ڕووی پێدانی پاسپۆرتەوە، وتی: ئەوانەی کە پاسپۆرتیان نەبووە، داوامان لێی کردن و تکامان لێی کردن، پێمان وتن کاکە مەچن بۆ عێراق. تا وەکوو ئێستا نەمانبیستووە و زانیاریمان پێنەگەیشتووە کە بزانین کەسێک بەبێ ناسنامە و بەبێ پاسپۆرت سنووری عێراقی بەزاندبێت و چووبێتە نێو عێراقەوە و لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆتە کەلتوورێک و نەریتێک کە هەموویان پاسپۆرتی تایبەت بە زیارەتکردن وەردەگرن و ئەو پاسپۆرتە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق دەچنە دەروازە سنوورییەکان و دەچنە نێو عێراقەوە. واتا ئەمساڵ ئێمە هیچ کێشەیێکمان نەبووە سەبارەت بە پاسپۆرت چ ئەوانەی کە پاسپۆرتیان نەبێت، یا خود کەسێک بەبێ پاسپۆرت بێچتە ناو خاکی عێراق. هییچ کێشەیێکی وامان نەبووە. لە هەرچی دەروازەی سنووری چ هەرێمی کوردستان یان عێراق. وەکوو وتم بە ئاسانی دێن و دەڕۆن و هیچ کێشەیێک نەبووە لە بواری پاسپۆرت. وابزانم نێزیکەی ٥ چرکەی دەوێت، ٥ چرکە بۆ ئەوەی لە دەروازەکە تێپەڕبن، حاجی ئومەران ٥٠ گەیت، ٥٠ دەروازە هەن بە دڵنیاییەوە بەم ژمارەوە نە قەرەباڵغی دروست دەبێت و بە ئاسانی ئەو زیارەتکارانە بە تایبەتی لە وەرزی هاوین و گەرمی وەکوو ئەمساڵ دێن و دەڕن. وەک وتم خزمەتگوزارییەکان بە باشی پێشکەش کراون و لە دەروازەی حاجی ئۆمەران و باشماخ سوپاس بۆ خودا هیچ جۆرە قەرەباڵغییەک دروست نەبووە و خۆشەویستانمان لە هەریمی کوردستان بە ئیدارەدان و بەڕیوەبەردنێکی زۆر باشی هاوکار بوون بۆ ئەوەی بە کەمترین کات زیارەتکاران بگەنە کەربەلا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە داوایان کردووە ئەوانەی تەمەنیان لە سەرەوەیە یاخود منداڵن پێویست ناکان زیارەت بکەن.

ئەبازەری سەبارەت بەو ڕێژە پارەیەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەر زیارەتکارێک دەیدات، وتی: هەر زیارەتکارێک نێزیکەی ٢٠٠ هەزار دیناری عێراقی هاوکاری دەکرێت، بۆ دابین کردنی پێداویستە سەرەکییەکانیان.

سەبارەت بە هاوکاریی بەرپرسانی عێراقی بۆ زیارەتکاران، ڕایگەیاند: تا ئێستای لەگەڵ بێت،هەموو بەرپرسانی عێراقی لەوانە سەرۆک وەزیران، وەزیری ناوخۆ و هەموو لایەنە پێوەندیدارەکان هاوکاریی زیارەتکارانیان کردووە و هێچ کێشەیێک لەمبارەیەوە نەبووە. دەتوانم بڵێیم بە جۆش و خرۆش و خۆشەویستی و خواستێکی زۆرەوە ئەو خزمەتگوزاریانە پێشکەش بە زیارەتکارانی ئیمام حسێن دەکەن. بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەکان بۆ هاوئاهەنگیی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی عێراق هەشت مانگ لەمەوبەر کراوە و بۆیە دەبینین ئێستا بەبێ هیچ کێشەیێک و بە بەرنامەیێکی جوان بەڕێوەدەچێت.

ئەبازەری لەمەڕ کاتی گەڕانەوەی زیارەتکاران بۆ ئێران و چۆنیەتی ئەو پڕۆسەیە، وتی: ئەو گۆڕانکاریانەی ئەمساڵ ئێمە لەبەرچاومان گرتووە ئەنجامیان بدەین و لێرەوە لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەمانەوێت بە بینەرەکانتان بڵێین ئەوەیە کە ئێمە تکامان کردووە لە زیارەتکاران وتوومانە تکایە هەموو سەردانەکەتان ٥ ڕۆژ بێت، واتا لەو ڕۆژەی کە پێیان دەکەوێتە نێو خاکی عێراقەوە تا دەگەڕێنەوە نێو کۆماری ئیسلامی پێنج ڕۆژ زیاتر نەبێت و پیمان وتوون لە شارە گەرمەکان لە نەجەف و کەربەلا یەک ڕۆژ بمێننەوە زیاتر نەمێنن تا وەکوو تووشی پەتای گەرما نەبن و ڕێگەش بدەن ئەوانی دیکە دەرفەتیان هەبێ سەردانی کەربەلا و نەجەف بکەن. هەروەها پێمان وتوون، ئاو کەم بەکار بێنن و زیارەتەکە ئەنجام درا چەن ڕۆژێک زیاتر نەمێننەوە. یەکسەر دوای پێنج ڕۆژەکە بگەڕێنەوە بۆ ئێران. ئێستا پڕۆسەی گەڕانەوەی خەڵک دەستیپێکردووە چ لە مەرزەکان و لەم نێوەدا حاجی ئۆمەران و باشماخ. ئێمە داوامان کردووە و ئێستاش داوا دەکەین و پێشیان دەڵێین تکایە با زیارەتەکەتان خێرا بێت و گەڕوانەوەشتان زۆر زۆر خێرا بێت.