غالب محەمەد عەلی بۆ زایەڵە: چارەسەری کێشەی موچەخۆرانی هەرێم تەوتینە

(0) / / گفتگو / زایەڵە غاڵب محەمەد


Aug 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە غالب محەمەد عەلی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند، ئێمە کاتیک دەستمان کزد بەسکاڵا لەدادگای فیدراڵی، داوای ئەوەمان کرد کەتەوتین بکرێت، چونکە دەمانزانی هیچ حەلێکی نیە،جگەلە تەوتین کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر ئەو بانکانەی عێراق،ئەوداواکاریەشمان لە ئێستادا هەرئەوە جێبەجێ بکرێت،.

وتیشی، تەوتین باڕاستی بەمانای ئەوە دێت،پارە لە وەزارەتی دارایی عێراق بچێتە سەر بانکەکە، لەبانکەکەوە بچێتە سەر حسابی موەزەفەکە، ئەمە وادەکات حکومەتی هەرێم هیچ دەستێکی تیا نەبێت،کەحکومەتی هەرێم دەستی تیانەبوو یەکەم ناتوانێت بەدڵی خۆی جوڵەی تیابکات و بیدزێ، دووەم حکومەتی عێراق بەرپرس ئەبێت لەوەی  کە مووچە لەکاتی خۆیدا بدات وەک و هەموو موچەخۆرانی خۆی.

غالب ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا ئەوە جێبەجێ نەکراوە، هۆکاری جێبەجێ نەکردنی بۆدەسەڵاتی هەرێم دەگەڕێتەوە، چونکە هەرێم بەلێشاو بندیواری هەیە ،بەلێشوا هێزی هەیە کەعێراقی نین و مووچە وەرئەگرن،هەربۆیە هەوڵ ئەدات مووچەحۆرانی هەرێم بکاتە قەڵغانێک بۆپاراستنی مووچە بندیوارەکان یان مووچە خۆرە تازەکان ئەمە یەک،دوو لەوڕۆژەوەی کەتەوتین دەستی پێکردووە کەمانگی 1 بوو ئەمان پێویستیان بە 908 ملیار دیناربووە، کەچی  ئێستا داواکاری موچەیان گەیشتۆتە 1 تریلیۆن  20 ملیار دینار کەس نازانێ ئەمە چۆن زیادی کردووە.

هێمای بەوەشکرد،چارەسەری ئەم بابەتە ئەوەیە تەوتین بێ،ئەمانەوێ لەبەغداد سکاڵا تۆمار بکەین لەسەر هەرسێ دەسەڵاتەکەی هەرێم، لەبەرئەوەی نایانەوێ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی وەک و خۆی جێبەجێ بکرێت، کارئاسانی بۆناکەن ، ڕێگری لێدەکەن ، ئەمەش لەعێراق حوکمی خۆی هەیە، داواکارین خەڵک لەگەڵمان بێت،بۆئەوەی بەیەکەوە ئەم گرفتە حەل بکەین.

کامەران کەریم