بەکر حەمەسدیق: بەرلەوەی ڕێگەی دادگا بگرینەبەر مووچەی خەڵک بدەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەکر حەمەسدیق مووچە


Aug 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە بەکر حەمە سدیق، پارێزەری داکۆکیکار لە مافی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەڕێم، وتی، بەدەر لە هەرجۆرە موزایەدەیەكی سیاسیی و پەیوەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردن، داوا لە سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی ماوبەسەرچووی هەرێم دەکەین بە ئەوپەڕی هەستی نیشتمانیەوە مەسەلەی دواخستنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی چارەسەربكەن پێش ئەوەی جوڵەیەكی تری یاسایی بكەین لە بەغدا.

وتیشی، بەخێرایی كۆتایی بە پرۆسەی دواخستنی موچەخۆران بهێنن و بەزەییتان بەو خەڵكە هەژارەدا بێتەوە كەجگە لەموچە هیچ سەرچاوەیەكی بژێویی تریان نیەو دەشڵێت دەزانم كەبەئەنقەست و بێ باكانە ئەوكارە دەكەن، دەشتانەوێ لەڕێگەی هەژماری منەوە ئیرادەی خۆتان بەسەر قوتی خەڵكدا بسەپێنن، دڵنیابن ئەوەشتان بۆ ناچێتەسەر، دەبێ پشتیوانیی خەڵكی خۆتان بن،وە ئەگەرنا دورنیە جارێكی دیكە بانگی بەردەم،دادگابكرێنەوەوئەمجارەشیان خەڵك داوای ترتان لەسەرتۆماربكات،یان هەرجۆرە ڕێ و شوێنێكی یاسایی تر لەدژتان بگیرێتەبەر، چونكە ئەو كاری دواخستنی مووچەیە بەتەواویی هەموخەڵكی ماندوو كردوە.


ڕونیشیکردەوە،لەكاتی خۆیدا موچە بەخەڵك بدەن ، باناچار نەبین بڕۆینەوە بەردەم دامەزراوەی دادوەریی عێراق و ئەوەی ماوە تەواویی بكەین.

کامەران کەریم