زیاتر لە 135000 پەنجەماسی کرایە دەریاچەی دەربندیخان و پۆندی پریس لە شاری هەڵەبجە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پەنجەماسی کوردستان


Aug 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند،بەمەبەستی برەودان بەکەرتی کشتوکاڵ بەتایبەت سامانی ماسی کە لەئێستادا بۆتە خۆراکی سەرەکی زۆر لەهاووڵاتیان و لەهەمان کاتدا سەرچاوەی بژێوییە بۆ چەندین خێزان.

بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز جەنابی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوو لەگەڵ بەڕێزان قائمقامی قەزای دەربندیخان و جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەلەبجە و بەڕێوەبەرەکانی سەر بەوەزارەتی کشتوکاڵ لەقەزاکە و بەڕێوەبەرو تیمی بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی کشتوکاڵی هەرێم ، بڕی زیاتر لە ١٣٥٠٠٠ پەنجە ماسیمان کردە ناو دەریاچەی دەربەندیخان و پۆندی پریس لە شاری هەڵەبجە..

تیمەکەمەی وەزارەت بەسوپاسەوە لەلایەن بەڕێزان قائمقامی قەزای دەربندیخان و بەڕێوەبەر و ئیدارەی شارۆچکەکە و بەڕێز کاک نوزاد جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .

کامەران کەریم