سۆران عومەر بۆ زایەڵە: هەتا حکومەتی هەرێم بەم جۆرە مامەڵە بکات کێشەی موچە بەردەوام دەبێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە مووچە سۆران عومەر تەوتین


Aug 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، تەوتینی مووجەی موچەخۆرانی هەرێم بەهەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد دەکرێت، بە یەکلاناکرێت.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بۆچی حکومەتی عێراق خۆی دەست ناکات بە تەوتینی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە دۆسیەکانیان لەوەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقە و هیچ گرفتێکی نیە، وتی؛ تەوتنینی موچەخۆرانی هەرێم بەهەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەیەکلا ناکرێت.

لەوەڵام بەوەی تاکەی گرفتی مووچەی موچەخۆران چارەسەر دەبێت لەکاتێکدا موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە و مانگی هەشتیشی هاتۆتە سەر واتە نزیکە لەدوومانگ، سۆران عومەر وتی؛ هەتا حکومەتی هەرێم بەم جۆرە مامەڵە بکات تێبینیەکانی چاودێری دارایی چاک نەکات لەهێزی ئەمنی دامەزراندن بکات و توطين نەکات کێشەی موچە بەردەوامەبێت.

کامەران کەریم