هەزاران تەن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری برنج بەشەخۆراک


Aug 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هەزاران تەن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، کاروانێکی نوێی برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەری ئوم قەسر، لە سەبەتەی خۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ”کەشتیی MV  BLUE RAY  بە هەڵگرتنی 41 هەزار و 500 تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەری ئوم قەسر و لە سەبەتەی خۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

کامەران کەریم