كۆڵانەكانی گەڕەكی نازماوەی هەولێر كۆنكرێت کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر کۆمکرێت


Jun 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی ٦٦٦ ملیۆن دینار كۆڵانەكانی گەڕەكی نازماوە كۆنكرێت دەكات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەسەر ڕێژەی ١٥٪ى داهاتى سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی كۆنكرێتكردن و دانانی كیربستۆن لە گەڕەكی نازماوەی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت و دەرخستەش بۆ جێبەجێكردنی چەندین پرۆژەی دیكە بۆ گەڕەكانی هەولێر لەلایەن شارەوانییەوە ئامادە كراوە.

پرۆژەی كۆنكرێتكردن و دانانی كیربستۆن بۆ كۆڵانەكانی گەڕەكی نازماوە بە گوژمەی ٦٦٦ ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانی بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، قۆناغی یەکەم لە ٩ كۆڵان و قۆناغی دووەمیش لە ١٩ كۆڵان و شەقام پێك دێت.

قۆناغی یەکەمی پرۆژەكە کارەکانی کیربستۆن و کۆنکرێتکردنی كۆڵان و شەقامەکان لەخۆدەگرێت و قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەش پێکدێت لە ١٩ کۆڵان کە بڕگەکانی بڕین و ڕاخستنی چینێک چەرموود و دانانی کیربستۆن و کۆنکرێتکردنی شەقامەکان و شۆڵدەر پڕکردنەوە و کۆنکرێتکردنە.

ئەم پرۆژەیە ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەو گەڕەكە بەرز دەكاتەوە و بە هەزاران هاووڵاتی دانیشتووی ئەو سنوورە لێی سوودمەند دەبن، هاوكات شارەوانیی هەولێر دەرخستەی بۆجێبەجێكردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكەكانی دیكەی شاری هەولێر ئامادەكردووە و لە داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن

ئامادەکردنی- کامەران کەریم