لیژنە هاوبەشەکان کۆگای بیکۆی داخست

(0) / / کردستان / زایەڵە بیکو سلێمانی تەندروستی


Jun 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی و دانانی موادی خۆراکی بەشێوەی نا تەندروست لەگەڵ ئامێری کارەبایی، کۆگای بیکۆ لە گەڕەکی ژاڵەی جەزا جاف داخرا و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

هاوڕێ ئەمین سەرۆکی لیژنەی کۆگای لیژنە هاوبەشەکان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  لە چوارچێوەی سەردان وبەدواداچونەکانمان سەردانی کۆگای بیکۆمان کرد، دەرکەوت تێیدا لەگەڵ ئامێری کارەباییدا بڕی دەیان تۆن موادی خۆراکی وەکو برنج، رۆن، فاسۆلیا، پاقلە، نیسک، نۆک، کشمیش هەڵگیراوە و بەشێوەیەکی ناتەندروست دانراون و پاشماوەیەکی زۆری قرتێنەرەکانی وەکو مشک و جرجی تێدایە کە ناکرێت لە کۆگادا هەبن.

وتیشی، لەگەڵ ئەوەدا هیچ ئامێرێکی فێنککەرەوە و هەواکێشی نییە و پلەی گەرمی ناو کۆگاکە بەرزەو بۆ هەڵگرتنی خۆراک شیاو نییە.

دیار جەمال - ئەندامی لیژنەی باڵا  بەزایەڵە راگەیاند،  لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو کۆگایە داخرا تا ئەوکاتەی پابەندی رێنماییەکان دەبێت و نمونەی خۆراکەکانیش دەنێرین بۆ پشکنین، ئەگەر لەپشکنین دەرنەچوون تەواوی خۆراکەکان تەلەف دەکرێن.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم