1 / 3
2 / 3
3 / 3

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەلی کار هەڵەبجە پەلەوەری سیروا


Jul 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە میانی سەردانە‌کەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە بێگەرد تاڵەبانی پڕۆژەی (پەلەوەری سیروان)ی بەسەرکردەوە، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و ستافێکی وەزارەت ،کە لەلایەن خاوەندارێتی کۆمپانیای ئاڤیکەڵچەر سەرپەرشتی دەکرێت ، لە ئایندەیەکی نزیک ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە کار، کەپێکهاتووە لە دوو هۆڵی جوجک بەخێوکردن و هەشت هۆڵی بەرهەمهێنانی هێلکە،کە توانای نزیکەی یەک ملیۆن مریشکە بە سەرجەم هۆڵەکانی، وە توانای هەیە هەشت سەد هەزار هێلکە بخاتە نێو بازاڕەکانی هەڵەبجە و سلێمانی.

هەروەها ئەم پڕۆژەیە کارگەی ئالیک و سایلۆی وەرگرتنی بەرهەمەکانی دانەوێلەی گەنم و جۆ و گەنمەشامی لە خۆ دەگرێت ،لەگەڵ چاندنی 15 هەزار داری زەیتون و 10 هەزار داری هەنار و 70 خانووی پلاستیکی بەگشتی لەسەر رووبەری چوار سەد دۆنم زەوی .لە ئێستادا ئەم پڕۆژەیە نزیکەی هەشتا هەلی رەخساندووە .

لەم بارەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، بە پێویستی دەزانم زۆر سوپاسی خاوەنی ئەم پڕۆژەیە بکەم ،کە لەچوارچێوەی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکانی کەرتی تایبەت بەڵێنیاندا کە دوو سەد هەلی کاری تر برەخسێنن بۆ ئەو دەرچوانەی بەشی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە لەئێستادا فۆرمی داواکاری و زانیاریەکانیان پێشکەشی لێژنە پەیوەندیدارەکان دەکەن ،هیوادارین نمونەیان زۆر بێت بۆ ئەوەی هەموو پێکەوە پاڵپشتی لە هەڵمەتی نیشتیمانی ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچوانمان بکەین .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم