گۆڤاری TV قەڵغانی رێزلێنان بە ژمارەیەک نووسەر دەبەخشێت + وێنە
/
فرهنگی
/
زایەڵە
گۆڤار
تی وی
خەڵات
زایەڵە - بەئامادەبوونی ستران عەبدوڵا، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و عیماد ناسیح، بەرێوەبەری دەزگای میدیایی کەرکوک و مەلا ئاریان محەمەد، ئەندمی مەکتەبی راگەیاندن، لە ھۆڵی سەرکردە (عادل موراد بۆ راھێنان) لە مەراسیمێکدا قەڵغانی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک نووسەر و رووناکبیری پێکھاتە جیاوازەکان، لەبەرامبەر ھاوکارییە بەردەوامییەکانیان بۆ گۆڤاری T.V .
لەوبارەیەوە رەوان تاڵب، سەرنووسەری گۆڤاریT.V، بەزایەڵەی راگەیاند، ئامانجمان خزمەتکردنی نوسەرانی سەرجەم پێکھاتەکانە، دەمانەوێت لەم سۆنگەیەوە ببینە دەروازەیەک بۆ پەخشکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتی نووسەران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ، گۆڤاری T.V گۆڤاری سەرجەم نووسەرانە و دەمانەوێت ھەموان بە موڵکی خۆیان بزانن و ئێمەش وەک گۆڤاری TV بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی نوسەران و ئاوڕدانەوەی زیاتر لێیان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: