دەست بە سەر بڕێک کەرە و دۆی  خۆماڵی گیرا کە ئاسنی تێیدا بووە

(0) / / کردستان / زایلە تەندروستی دۆ کەرە خۆماڵی


Jul 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی تەندورستی هەڵەبجە بۆ زایەڵە: بڕێک کەرە و دۆی  خۆماڵی دەستی بەسەرداگیرا کە ووردە ئاسنی تێدابوو.

د. ئازاد موستەفا  بەڕێوەبەری گشتی  تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، تیمە ماندوو  نەناسەکانی چاودێری  وسەلامەتی خۆراک بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، بەتایبەت لەپەتای سکچوون بەووردی پشکنینیان بۆ چەندین خواردنگەو مارکێت و ئاوی ماڵان و سەرچاوەکان کرد و  ڕێنمایی تەندروستیان پێدان، چەند ماڵێکیش کە توشی پەتای سکچون بوبوون سەردانکران و پشکنین بۆ ئاوی ماڵەکانیان کراو دەرکەوت کە ئاوی پڕۆژەو کلۆرکراو بەکار ناهێنن، بەڵکو ئاوی بیر دەخۆنەوە.

وتیشی، هەروەها دەستیان گرت بەسەر بڕێک کەرەی کوردی و دۆی خۆماڵی کە بڕێکی زۆر ووردە ئاسنی تێکەڵ بوبوو ،ئەگەر بەکاربهاتایە مەترسی گەورەی تەندروستی لێ ئەکەوتەوە.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم