پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم نەوزاد شێخ کامل


Jul 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامە.

نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامەو تا ٢٠٢٢/٧/٤ بڕی (٢١٣،١٣٣.٢٦٠ ) دوسەد سێزدە هەزار و سەد و سی و سێ تەن و دووسەد شەست کیلۆ گەنم وەرگیراوە  بەم شێوەیەسایلۆکانی  سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین بڕی   (٩٨،٩٧٠.٠٢٠) نەوەد و هەشت هەزار و نۆسەد وحەفتا تەن و بیست کیلۆسایلۆی هەولێر بڕی (٧٠،٨٢١.١٢٠) حەفتا هەزار و هەشت سەد و بیست و یەک تەن و سەد و بیست کیلۆ سایلۆکانی  فایدە و شێخان و زاخۆ بڕی (٤٣،٣٤٢.١٢٠) چل و سێ  هەزار و سێ سەد و چل و دوو تەن و سەدو بیست  کیلۆ.

ناوبراو داوای کرد جوتیاران گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان بکەن و لە نزیکترین کاتدا شایستە داراییەکانیان وەردەگرن .

ئامادەکردنی - کامەران کەریم