1 / 13
2 / 13
3 / 13
4 / 13
5 / 13
6 / 13
7 / 13
8 / 13
9 / 13
10 / 13
11 / 13
12 / 13
13 / 13

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی هەڵەبجە گۆشت ئاژەڵ


Jul 07, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای خوێن به‌ربون لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی تێكدا به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و نایاسایی و دور له‌ رێنماییه‌كانی ڤێنتێرنه‌ری ئاژه‌ڵی لێ سه‌رده‌بڕن.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی  راگه‌یاند، به‌هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی و به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی و رێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای خوێن به‌ربون،  قائیمقامیه‌ت سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی تێكدا به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و نایاسایی و دور له‌ رێنماییه‌كانی ڤێنتێرنه‌ری ئاژه‌ڵی لێ سه‌رده‌بڕن.
وتیشی؛ پێشتر چه‌‌ند جارێك خاوه‌ن شوێنه‌كان و ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه‌  شوێنیان بۆ كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ بۆدابینكراوه‌ وه‌هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی كوشتارگه‌ی سلێمانییه‌وه‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان سه‌ربڕن، به‌ڵام به‌رده‌وام بون له‌سه‌رپێچیكردن بۆیه‌ به‌ناچاری و له‌پێناوی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی شوێنه‌كانی تێكداوه‌.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم