وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕێنماییەکى نوێ دەردەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم خوێندنی باڵا ڕێنمایی


Jul 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ پرۆگرامەکانى ئەنجومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕایەتییەکانى پزیشکى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەردەکات و لە وێسایتى وەزارەت (gov.krd/mohe) بڵاوى دەکاتەوە.

ڕێنماییەکە کە ژمارە یەکى ساڵى ٢٠٢٢ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە، لە ڕێکەوتى (٦/٧/٢٠٢٢) بە ژمارە (11501) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، پاڵپشتە بە بڕگەى دوەم لە مادەى (٣٥)ى  یاساى ژمارە (١٠) ساڵى (٢٠٠٨)ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و لەسەر پێشنیازى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان بڕیارى دەرکرنى دراوە.

ئامانج لە دەرکردنى ڕێنماییەکە ڕێکخستنى مەرج و ڕێکارەکانى پێشکەشکردن و شێوازى پێشبڕکێ و بەدیهێنانى هەلى یەکسان و دادپەروەرو شەفافە لە پرۆسەى پێشکەشکردن و وەرگرتن لە ئەنجومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى بۆردى پزیشکى و ڕەچاوکردنى هاوسەنگى نێوان چەندایەتى و چۆنایەتى خوێندن و ڕاهێنان.

هەروەها ئامانجێکى دیکە لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە دروستکردنى هەلى درێژەدانە بە خوێندنى بۆردى پزیشکى بۆ پێشکەشکاران و پێگەیاندنى پزیشکى پسپۆڕ بۆ دامودەزگاکانى کەرتى تەندروستى لە هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

بۆ بینینى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

gov.krd/mohe/publications/ڕێنماییەکان/

ئامادەکردنی- کامەران کەریم