١٤٥ مەتر دیوار بۆ کێڵگە مینیک لە ڕێگای نێوان پارێزگای سلێمانی و قەزای پشدەر دروستکرا

(0) / / کردستان / مین کێڵگە سلێمانی تەقەمەنی


Jul 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر داواکاری قائمقامیەتی قەزای ماوەت١٤٥ مەتر دیوار بۆ کێڵگە مینیک دروستکرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین  لە سلێمانی  ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ  لەسەر داواکاری قائمقامیەتی قەزای ماوەت و لەسەر فەرمانی محسن شێخ عبدلکریم بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی سلێمانی لە لایەن تیمی مینلابەری دەستی ئیدارەی ڕاپەڕین سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی و ھەماھەنگی قائمقامیەت و ئاسایشی قەندۆڵ دیوار بەندێک بۆ کێڵگە مینێک کە دەکەوێتە سەر شەقامێک و ڕێگای نێوان پارێزگای سلێمانی و قەزای پشدەر پێکەوە دەبەستێتەوە دروستکرا.

ئەم دیوارەش دەکەوێتە کێڵگە مینی سەرچاوەی خواروو- ئەشکەوتی مام دەروێش سەر بە ھەردوو گوندی ( ئەشکەوتان و زەروون) ە لە قەزای ماوەت بە درێژی ١٤٥ مەتر دیوار و تەلبەند لەگەڵ دانانی نیشانەی ھەمیشەیی بوونی مین لەو کێڵگەیەدا دوستکرا  ، ھەروەھا ئەم کێڵگەیە لە  سەرچاوەی ئاو و بارەگای پاسەوانی سنور نزیکە و لە چیاکەوە مین دەھاتە سەر شەقامەکە بۆ بەردەم ڕێبواران و شوفێران ھەر لەبەر ئەم ھۆکارانەش ئەو ئەرکە جێ بەجێکرا.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم