بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا لە قەزای سەیدسادق کرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سەیدسادق کارەبا سلێمانی


Jul 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا لە قەزای سەیدسادق کرایەوە.

دیاری  ڕەفیق  قایمقامی  قەزای سەیدسادق  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، لە دیوانی قائمقامیەت پێشوازی کرد لە  ئەندازیار (سالار حسام الدین ) بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی هاوڕێ و ژمارەیەک لە ئەندازیاران سەردانی قەزای سەیدسادقیان کرد، بە مەبەستی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا، کە  ئاسۆ ئەحمد حەمە خورشید وەک بەڕيوەری نوێی فەرمانگە دەست بەکاربوو .

وتیشی، بەرێوەبەرایەتی کارەبایی سەیدسادق بــۆ ئیش و کــارەکانـــی کارەبــا لــە هـەر سێ قــەزاکانـــی سەیدسادق، شارەزوو، پێنجوێن کە پێشوو تر سەر بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگای هەڵەبجە بوون و ئیش و کارەکانی فەرمانگەکانی کارەبا و هاووڵاتیانی هەر سێ قەزاکە لەوێ بەرێ دەکرا، پاش دەست بەکاربوونی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق سەرجەم کارەکانی هەرسێ قەزاکە لە بواری کارەبا لە نێو سەیدسادق جێبەجێ دەکرێت .

ڕونیشیکردەوە، لێرەشەوە، بەناوی فەرمانگەکانی کارەبا و هاووڵاتیانی هەر سێ قەزاکانی سەیدسادق، پێنجوێن، شارەزوو سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگای هەڵەبجە دەکەین ، کە ماوەی چەندان ساڵە مانوو بوون لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانمان لە ئیش و کارەکانی کارەبادا.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم