گەنجێک لە شارۆچکەی سیروان لە ژێر تایەی تراکتۆرەکەی گیان لەدەست دەدات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەنج ڕووداو


Jul 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گەنجێکی ٢١ ساڵ لە شارۆچکەی سیروان دەکەوێتە ژێر تایەی تراکتۆرەکەی و گیان لەدەست دەدات.
مقدم بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی  پولیسی پاریزگای هەڵەبجە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند،  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەناحیەی سیروان گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی (ئاکار بەکر احمد) دانیشتوی ناحیەی سیروان، گەڕەکی ئازادی، پیشە شوفیری تراکتۆر، دەکەوێتە ژێر تایەی گەورەی تراکتۆری کشتوکاڵی،  پاش گەیاندنی بۆنەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، گیان لەدەست دەدات، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆڕوداوەکە لەبنکەی  پولیسی سیروان ڕێکخراوە، تەرمەکەی ڕەوانەی  پزیشکی  دادی کراوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم