به‌ریتانیا: كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌رێی ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كانی بۆردومانی توركیا ده‌كات
/
عراق
/
زایەڵە
بەریتانیا
تورکیا
زاخۆ
فوئاد حسێن
زایەڵە - ئاماندا میلینگ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا دووپاتیكرده‌وه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌رێی ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات له‌سه‌ر بۆردومانی توركیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ڕایگەیاند:" فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئاماندا میلینگ پێگه‌یشتووه وتێدا وه‌زیری به‌ریتانی ئیدانه‌ی بۆردومانی یه‌كێك لهگۆمهڵگه گه‌شتیاریه‌كانی شاری زاخۆی له‌پارێزگای دهۆكی كردووه كه‌له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆری شه‌هید و برینداری مه‌ده‌نی لێكهوتهوه كه‌هه‌ندێكیان منداڵ و ئافره‌ت بوون.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسیان له‌پێشهاته‌كانی ئه‌و رووداوه و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌یان كردووه و ته‌كیدیان له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و توركیایان كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: هه‌ردوو وه‌زیر باسیان له‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عێراق و به‌ریتانیا و میكانیزمه‌كانی پێشخستنی و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دواپهرهسهندهكانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاماندا میلینگ پێگیربوونی به‌ریتانیا بهپشگیریكردنی سه‌روه‌ری ته‌واوی عێراق له‌پێناو دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری كردۆته‌وه و ئاژماژه به‌وه‌شی داوه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌رێ ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به‌بۆردومانی توركیا.
تێبينيێك بنێرە: