نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی چوار دیاریکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مۆلیده


May 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2/5/2024 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (7.500) بۆ (8.500) دیناردایه‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (285 بۆ 320) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.
هەروەها هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (9000 بۆ 9.500) دینارە.

ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (10.000) دینارە.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى (پێنج) به‌مجۆره‌یه‌:

رۆژانه‌ كاتژمێڕ 1ی نیوه‌رۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن هه‌ركاتێك كه‌ كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌و به‌یانیانیش موه‌لیده‌كانی كاتژمێر 6.30 بۆ 7ی به‌یانی كارده‌كه‌ن، جگه‌ له‌رۆژانی هه‌ینی و پشووه‌ فه‌رمیه‌كان كه‌ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

کامەران کەریم