مستەفا کازمی هۆشداریی دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە مستەفا کازمی سەدر بەغداد ناوچەی سەوز


Jul 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان ئەو وڵاتە پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و هێزە ئەمنییەکانی بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران ئاڕاستەکرد، داواش لە خۆپیشاندەران دەکات دووربن لە دروستکردنی گرژی و دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان ئەرکی پاراستنی دامودەزگا ئەمنییەکانیان لەسەر شانە

خۆپیشاندانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 30-7-2022، لە بەغدا دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران نزیکدەبنەوە لە بینای پەرلەمان و گرژی دروست بووە و چەند بریندارێکیش هەن.  

لەوبارەیەوە مستەفا کازمی،  سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لە پەیامێکدا هێزە ئەمنییەکانی ڕاسپارد بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و ڕایگەیاند، "داواش لە خۆپیشاندەران دەکەم دووربن لە دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزی و پابەندبن بە رێنماییەكانی ئەو هێزە ئەمنیانەی کە ئامانجیان پاراستنیانە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەردەوامبوونی پەرەسەندنی سیاسی گرژی و ئاڵۆزی لە شەقامدا زیاد دەکات و خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات."

مستەفا کازمی جەختیشیکردووەتەوە، "هێزە ئەمنییەكان ئەركی پاراستنی دامودەزگا فەرمییەكانیان لەسەر شانە و هەموو ڕێکارێک دەگرینەبەر بۆ جێبەجێکردنی یاسا."