پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی روناکی شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دەستیپيکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی ڕووناکی


Jul 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،  دوای دەستپێکردنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی مەلیک مەحمود ئەمڕۆ شەممە ٣٠/٧/٢٠٢٢ تیمەکانی کۆمپانیای پلان دەستیانکردوە بە کارکردن لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی روناکی شەقامی سەرەکی سلێمانی -تاسلوجە.

پرۆەکە لە دووبەش پێکدێت ، بەشی یەکەم شەقامى مەلیک مەحمود (٦٠مەتری )   بەشی دووەمیش شەقامی تاسڵوجە -سلێمانی کە لەسەر بودجەى رێکخراوى (UNDP) بەبڕى (2) ملیۆن دۆلار جێبەچێ دەکرێت و کە لەلایەن پارێزگاوە خەرج دەکرێت  و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکى هونەرى لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى جێبەجێ دەکرێت  کە گۆڕینى پێکهاتەکانى تۆڕى رووناکى (ئینارە)ى هەردوو  شەقامەکە لە خۆدەگرێت کە درێژی هەردوو تۆڕەکە ٣٥ کیلۆمەترە.

شەقامی تاسلوجە - سلێمانی ١٥ کیلۆمەترەو کە گۆڕینی (٧٨٧) گڵۆپ لە خۆدەگرێت بۆ گڵۆپی لید کە لە جۆری سۆدیۆمە  کە کارەباى زۆر کەم دەوێت و دۆستى ژینگەیە.

پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای (پلان ) جێبەچێ دەکرێت و بڕیارە پرۆژەکە لەماوەى (365) رۆژدا تەواو ببێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم