ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی کازمی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی کوردستان
(0) /
له دیداری نێوان مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، باس له هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی پێشوازی له شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرد، له‌دیدارێكدا، پێداچونه‌وه به گرنگترین بابه‌ته سیاسی و ئه‌منی و نیشتمانیه‌كان كرا .
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌دیداره‌كه‌دا باس له په‌لاماری تیرۆریستی بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و هه‌وڵی ئه‌منی و هه‌واڵگری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كرا.
له‌دیداره‌كه‌ی نێوان كازمی و شاندی هه‌رێم، باس له‌و بابه‌تانه كرا كه په‌یوه‌ستن به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدڕاڵیه‌وه كه ئێستا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابون له دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌نێوان عێراقییه‌كان به‌بێ جیاوازی و جیاكردنه‌وه و به‌پێی ده‌ستوری عێراق و بنه‌ماكانی.
14ی ئەم مانگە بە‌مە‌بە‌ستی درێژەپێدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە و لایە‌نە سیاسییە‌كانی عێراق، سە‌بارە‌ت بە پڕۆژە یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی ئە‌و بڕگانە‌ی كە پە‌یوە‌ستن بە ھە‌رێمی كوردستان، رۆژی یەکشەممە شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
تێبينيێك بنێرە: