بەرهەم ساڵح: لە ھەموو کات زیاتر پێویستمان بە چەسپاندنی بەھا و ڕەفتارە بەرزەکانی "ئیمام حسێن"ە

(0) / / عراق / زایەڵە ئیمام حسێن بەرهەم ساڵح عاشوورا


Aug 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرهەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەى ساڵیادی شەهید کردنى ئیمام حسێن پەیامێکى بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک کۆماری عێراق هاتووە: "ئەمڕۆ لە ھەموو کات زیاتر پێویستمان بە چەسپاندنی بەھا و رەفتارە جوان و بەرزەکانی ئیمام حسێن-ە، بۆیە گرنگە یەکڕیز و یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بین لە سێبەری نیشتمان بۆ چاکسازی و خزمەت کردنی خەڵکی خۆڕاگری عێراق کە شایستەی هەموو خێر و خۆشییەکن".
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردوەتەوە کە پێویستە هەوڵەکانمان یەکخەین بە ئاڕاستەی بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەتوانا کە شایستەی عێراق و گەلەکەمان بێت، هاوکات دووپات دەکەینەوە وڵاتەکەمان پێویستی بە چاکسازی ریشەییە.
دەقی پەیامەکەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق:
لەم بۆنە مەزنەدا، یادی رووداوی (الطف) دەکەینەوە، کە ئیمام حسێن سڵاوی خودای لێبێت باوکی ئازادیخوازان راپەڕی دژی ستەمکاران، هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی گەلی عێراق و گشت موسڵمانان و مەرجەعی باڵا لە نەجەف دەکەم.
داستانی عاشوورا، کات و شوێن و سنوورەکانی تێپەڕاند و بووە نموونەیەک نەک تەنها بۆ پێکهاتە و نەتەوەیەک بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی، لەپێناو هێنانەئاراوەی دادپەروەری و بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری، هەرچەندە باجەکەی قورس بوو، بەڵام قوربانیدانی ئیمام حسێن بووە ئامانجێک بۆ رووناکی و نوێبوونەوە بۆ رێگای ئازادی.
ئەمڕۆ لە ھەموو کات زیاتر پێویستمان بە چەسپاندنی بەھا و رەفتارە جوان و بەرزەکانی ئیمام حسێن-ە، بۆیە گرنگە یەکڕیز و یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بین لە سێبەری نیشتمان بۆ چاکسازی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆڕاگری عێراق کە شایستەی هەموو خێر و خۆشییەکن، هەروەها پێویستە هەوڵەکانمان یەکخەین بە ئاڕاستەی بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەتوانا کە شایستەی عێراق و گەلەکەمان بێت، هاوکات دووپاتدەکەینەوە وڵاتەکەمان پێویستی بە چاکسازی ریشەییە.
سڵاو لە رۆڵەکانی گەلەکەمان کە یادی عاشوورا دەکەنەوە، سڵاو لەو خۆبەخشانەی کە خزمەتی زیارەتکاران دەکەن، سڵاو بۆ هێزە ئەمنییەکان.
خودا عێراق و گەلەکەی لە هەموو خراپەیەک بپارێزێت، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان، بەخودای گەورە و میهربانتان دەسپێرم.