خۆپێشاندانی لایەنگرانی سێ لایەنی سیاسی لە بەغدا

(0) / / عراق / زایەڵە خۆپیشاندان بەغدا سەدر چوارچێوەی هەماهەنگی


Aug 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خۆپێشاندانی لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەردەم ناوچەی سەوز لە بەغدا دەستیپێکرد.
کەناڵی ڕووداو بڵاوی کردەوە؛ بەشێک لە لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەردەم ناوچەی سەوز لە بەغدا دەستیان بە خۆپێشاندان کرد.
ئەو خۆپێشاندانە لە کاتێکدایە کە هەریەک لە لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەمڕۆ لە یەککاتدا لە بەغدا و لە دوو شوێنی جیاواز، بەڵام نزیک لەیەکتر خۆپێشاندان دەکەن.
هەروەها خۆپێشاندانی سیێەمیش بەڕێوەدەچێت کە حیزبی شیوعی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەیکەن.
هەرسێ لایەنەکە لە خۆپێشاندانەکاندا داواکاری خۆیان هەیە؛ سەدرییەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی، وەک خۆیان دەڵێن، داوای بەرگریکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن؛ گرووپی سێیەمیش داوای گۆڕانکاریی ریشەیی دەکەن.