تاران ئەمشەو وەڵامی پێشنیازەکانی وڵاتانی ئەوروپا لە دۆسیەی ئەتۆمی دەداتەوە

(0) / / ایران / زایەڵە تاران ئەتۆمی ئەورووپا


Aug 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی لە دانوستاندنەکانی تایبەت بە کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان کرد و گوتی، "لە خاڵێکداین رەنگە کۆتاییەکەی رێککەوتن بێت."
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی دووشەممە 15-8-2022، لە رێوڕەسمێکدا لە تاران ئاشکرای کرد؛ تاران ئەمشەو وەڵامی پێشنیازەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی دەداتەوە.
هەروەها باسی لە ئەگەری کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کرد و گوتی: یەک لەو هۆکارانەی کە ببووە هۆی درێژبوونەوەی کاتی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا، ئەو هێڵە سوورانە بوون کە نەماندەویست ببەزێندرێن.
وتیشی: ئێستا لە خاڵێکداین کە رەنگە دەستپێکی کۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی بێت و رێککەوتنەکە کارا بکرێتەوە.
عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بەوەش کە سەرکەوتنی دانوستاندنەکان بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەگەڕێتەوە سەر نەرمی نواندنی ئەمریکا، گوتی، ئەگەر واشنتن نەرمی بنوێنێت و نێوەڕۆکی دانوستاندنەکانی ڤیەننا بخاتە سەر کاخەز، رێککەوتن نزیکە.
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: ئەمریکا باس لە پلانی بی دەکات و دەبێ بزانێت ئێرانیش پلانێکی بی تایبەت بە خۆی هەیە.