بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕێگەنادرێت هیچ لێپرسراوێكی یەكێتی پێگەكەی بۆ دەستكەوتی تایبەت بەكاربهێنێ

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی یەکێتی سلێمانی


Aug 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕایدەگەیەنێت، بۆ هیچ بەرپرسێكی حكومی و حزبی و سەربازی نییە بەرپرسیارێتییەكانی بۆ دەستكەوتی خۆی بەكاربهێنێت و هەر هەڤاڵێكی یەكێتی لە هەر ئاستێكی حزبیدا سەرپێچی بكات ڕووبەڕووی یاسادەكرێتەوە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتییش سزای توندی حزبی و ڕێكخراوەیی دەدرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سێشەممە بڕیاریدا هەر لێپرسراوێكی یەكێتی لە سنووری سلێمانی لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتیی حزبی و حكومی و سەربازیدا بێت بە هیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە ناونیشان و بەرپرسیارێتیی خۆی بەكاربهێنێت بۆ دەستكەوتی تایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵكی گشتی یاخود فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوەكانی حكومەت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر هەڤاڵێكی یەكێتی لە هەر ئاستێكی حزبیدا بێت و سەرپێچی لەم شێوەیە بكات جگەلەوەی ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سزای توندی حزبی و ڕێكخراوەیی دەدرێت و ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێدەكرێت.

سەرۆكی یەكێتی داوا لە سەرجەم حزب و لایەنەكانی دیكە دەكات هەمان هەڵوێستیان هەبێت.