تا كۆتایی ساڵ؛ ئێران قه‌باره‌ی هه‌نارده بۆ عێراق بۆ نۆ ملیار دۆلار بەرز دەکاتەوە
(0) /
زایەڵە - ئێران پلانی ئەوەی هەیە تا کۆتایی ئه‌مساڵ قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی بازرگانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌یه‌نێته نۆ ملیار دۆلار.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هەواڵی کاری ئێران؛ یه‌حیا ئالی ئیسحاق سه‌رۆكی ژووری هاوبه‌شی بازرگانی ئێران و عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ئەتۆمی بكرێت، ئه‌وا هیچ به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م وه‌به‌رهێنانی بیانی نامێنێت و پێوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی ئێران به‌ره‌وپێش ده‌چن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئالی ئیسحاق خستوویه‌ته روو، ئێران ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رز بكاته‌وه؛ بۆ نموونه پێشتر قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ رووسیا دوو ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام ئێسته بۆ دو هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به عێراق كردووه كه یه‌كێ له‌و وڵاتانه‌ی ئێران زۆرترین هه‌نارده‌ی بۆی هه‌بووه و له سێ تا چوار مانگی رابردوو نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن تۆن كاڵا و شتومه‌ك له ئێرانه‌وه بۆ عێراق هەناردە کراوە، ئه‌گه‌ر ره‌وتی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق تا كۆتایی ساڵ ده‌گاته نۆ ملیار دۆلار.

تێبينيێك بنێرە: