سەفەری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە محەمەد سادق موعتەمدیان هەولێر


Aug 22, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – محەمەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ئامانجی پەرەپێدانی پێوەندیی بازرگانی و ئامادەکاریی بۆ سەفەری زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێگای خاکی هەرێمەوە بۆ عێراق بە مەبەستی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بە زایەڵەی ڕاگەیاند: محەمەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر بۆ باس لەسەر چەند بابەتی بازرگانی و سەفەری زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
وتیشی: پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕۆژی دووشەممە لە ڕێگای دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەرانەوە گەیشتە پارێزگای هەولێر و بە سەرۆکایەتی وەفدێک کە نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێرانی تێیدابوو، لەگەڵ هەڵگورد شێخ نەجیب قایمقامی و دیکەی بەرپرسانی ئیدارەی سۆران کۆبووەوە.
بە وتەی ئاکرەیی لەم دیدارەدا پەرەپێدانی پێوەندیی بازرگانی و سەفەری زیارەتکارانی ئێرانی بە مەبەستی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسێنی لە پارێزگاکانی ناوەند و باشووری عێراق، خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بڕیارە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆببێتەوە.
پێشتر پارێزگاری هەردوولا سەردانی یەکدییان کردووە و رێککەوتنێکی 14 خاڵییان واژۆکردووە.