قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی بیز دادەخات
/
اجتماعی
/
زایەڵە
سلێمانی
گۆشتفرۆشی
بیز
تەندروستی
زایەڵە - بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن ساغکردنەوەی گۆشتی خراپبو، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی بیز لەگەڕەکی بەختیاری دادەخات.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند ، لەکاتی سەردانی لیژنەکە لەکۆگای دوکانەکەدا دەست بەسەر زیاتر لە بڕی (230) کیلۆگرام گۆشتی خراپبودا گیراوە کەخاوەنەکەی بەنیازبوە بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشتفرۆشی بیز دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: