دۆزینەوەی چرایەک کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە مێژوو دیاربەکر چرا ئامەد


Sep 03, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە دیاربەکر چرایەک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆ، لە میانی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکردا، چرایەکی رۆن دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
لە ئەنجامی کارەکانی کنەوپشکنین لە میانی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکر کە لە ٢٠١٥ەوە لەلایەن یونیسکۆوە خراونەتە لیستی میراتی کولتووری جیهانییەوە، چرایەکی رۆن دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
گەورەشارەوانیی دیاربەکر رایگەیاند پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکر کە لانکەی چەندین شارستانییەت بووە، بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی لە میانی کارەکانی کنەوپشکنینی شوێنەوارناسیی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەی دیاربەکر، چرایەکی رۆن دۆزراوەتەوە کە بەپێی شێوەی دروستکردن و نەخشەکانی سەری پێ دەچێت بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی بگەڕێتەوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر.
دوای ئەنجامدانی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەکانی چاودێری و جێبەجێکردنی پاراستنی فەرمانگەی ئاوەدانکردنەوە و شارسازی، چراکە کە هیچ تێک نەچووە رادەستی بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانە کرا.