وادەی دەست پێکردنی خوێندنی ئەمساڵ

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندن هەرێم ساڵی خوێندن


Sep 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی دەست پێکردنی خوێندنی ئەمساڵی ڕاگەیاند.
بە گوتەی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەرێمی كوردستان ئامادەكاری پێویستی بۆ ئەمساڵی خوێندنی كردووە، هیچ كێشەیەكیش لە ئارادا نییە.
سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکاری تەواو بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن کراوە و لە ١ی٩ سەرجەم مامۆستایان دەست بەکاربوون و ھەموو قوتابخانەکان ئامادەن و ئەو شوێنانەی پێویستیان بەنۆژەنکردنەوە ھەبووە کراوە و پەرتووکی نوێ چاپکراوە و ئەوەی رێنماییە دەرچووە، بۆیە ئامادەکاریەکان زۆر باشکراون .
ئاماژەى بەوەشکردوە، ١٤ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن  لەسەرجەم قوتابخانەکان دەستپێدەکات و نزیکەی ملیۆنێک و ٧٥٠ ھەزار قوتابیمان ھەبوو، لەگەڵ مامۆستایانیش بەوانەبێژانەوە دەگاتە نزیکەی ١٥٠ ھەزار مامۆستا، کە ئەمساڵ دەوام  دەکەن و وانە بە قوتابیان دەڵێنەوە.
 وتیشی، ئامادەکاری باشمان کردووە بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و هیچ کێشەیەکمان نییە، هیوادارین ساڵێک بێت کە کە سەرجەم قوتابیان تێیدا سەرکەوتووبن.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم