ماڵپەڕی فەرمیی ئایەتوڵڵا خامنەیی سوپاسی میوانداریی عێراقییەکان دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەربەعین عاشوورا عێراق ئیمام حوسێن


Sep 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ماڵپەڕی فەرمیی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هاوکات لەگەڵ چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن (ع) وێنەیێکی بڵاو کردەوە کە ئاماژە بە میوانداریی گەلی عێراق لە زیارەتکارانی ئەربەعین دەکات.
ماڵپەڕی KHAMENEI.IR بەبۆنەی ئەربەعینی حسێنی علیه‌السلام لەوحی «اذا انت اکرمت الکریم مَلَکْته» کە بەروارەکەی بۆ ١٨ سێپتەمبری ٢٠١٩ دەگەڕێتەوە، بڵاو کردۆتەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامەکەیدا وتویەتی؛ "گەلی ئێران سوپاسی ئێوە برایانی ئازیزی عێراقی دەکات، بە تایبەت ئێوەی خاوەنی مەواکیبی ئەربەعینی؛ ئێمە لە ناخی دڵەوە سوپاستان دەکەین و ئەم میسرەعەی موتەنەبی دووبارە دەکەینەوە «اذا انت اکرمت الکریم مَلَکْته» .