دەستگیر كردنی تۆمەتبارێك لە سلێمانی؛ دزی لە چەند ماڵ کردووە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی کوردستان کۆمەڵایەتی


Sep 26, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیر كردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە دزی لە چەند ماڵێك كردووە.
پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات سكاڵایان تۆماركرد كە دزیان لێكرابوو، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد.
رونیشكراوەتەوە، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار كە لەدایكبووی ساڵی 2002ە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
لە بڵاوكراوەكەدا ئەوەش هاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم