قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا ڕانەگەیێنراوە

(0) / / عراق / زایەڵە بەغدا قەدەغەی هاتووچۆ


Sep 29, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی لە ناو بەغدای پایتەخت ڕەت كردەوە.
راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا، دەڵێت: هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە كە هەندێك لە سایتەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە بارەی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە ناو بەغدای پایتەختداهەواڵیان بڵاوكردوەتەوە.
ئاشكراشیكرد: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا بەردەوامە، بۆ كەمكردنەوەی باری شانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ئازارەكانیان بە كردنەوەی ڕێڕەوی زیاتر لە بازگەكان و بەپێی پەرەسەندنەكانی دۆخی ئەمنی ئێستا.