پرۆسەی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە یەکەی نیشتەجێ بوون


Oct 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەموو رێکارەکان جگە لە سلێمانی تەواو بوون و دراوەتە وەبەرھێنەریش بۆ ئەوەی دەست بەکارکردن بکەن

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان (سێشەممە 4-10-2022) بە میدیای فەرمیی پارتی، وت، "وەکو دەستەی وەبەرھێنان ھەنگاوەکانی ئێمە بۆ دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و ھەموو رێکارەکانی کۆتایی پێھاتووە و رەزامەندیمان لەسەر وەبەرھێنەر و نرخەکان و قیستەکان و پێشەکی داوە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و زەویشی بۆ تەرخانکراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "زەوی دابینکراوە لە ھەولێر، سۆران، زاخۆ و دھۆک، لە ھەڵەبجەش بەشێکی زەوی دابینکراوە و تەنھا سلێمانی ماوە و ئەوانیش زەوی دابین بکەن لەوێش دەست پێدەکات، بۆیە رێکارەکانی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە تەواو بوونەوە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".