پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ زایەڵە لێکیدایەوە؛  کۆتا رێکاری خەرجکردنی شایستەی گەنمی جوتیاران

(0) / / گفتگو / زایەڵە شایستەی گەنم جوتیاران نەرمین مەعروف


Oct 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د نەرمین  مەعروف  ئەندامی  پەرلەمانی عێراق  وتی؛ لە ماوەی یەک مانگدا لە بەرواری (٢٠٢٢/٩/٦) تا ئەمڕۆ (٢٠٢٢/١٠/٥) توانیم هەموو ئاستەنگە کارگێڕی و یاساییەکانی بەردەم خەرجکردنی ئەو مافانەی جوتیاران چارەسەربکەم.
د نەرمین  مەعروف  ئەندامی  پەرلەمانی عێراق  بە زایەڵەی   ڕاگەیاند،   لە بەردەوامی بەدواداچوون و هەوڵەکانی رابردووم ڕۆژی  چوارشەممە ٢٠٢٢/١٠/٥ سەردانی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقم کرد و چاوم کەوت بە بەڕێز حمید الغزي ئەمینداری ئەنجومەن .
وتیشی: مەبەستی سەردانەکە بۆ بەدواداچوونی نووسراوی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بوو وەک کۆتا رێکاری ئیداری تایبەت بە خەرجکردنی شایستەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦ بەپێی بڕگەی ١ی خشتەی أ  هاوپێچ بە یاسای ئاسایشی خۆراک بۆ ئەوەی هیچ رێگری و دواکەوتنێک نەمێنێت لەبەردەم خەرجکردنی ئەو شایستە داراییانە.
وتیشی، خۆشبەختانە لە ماوەی یەک مانگدا لە بەرواری (٢٠٢٢/٩/٦) تا ئەمڕۆ (٢٠٢٢/١٠/٥) توانیم هەموو ئاستەنگە کارگێڕی و یاساییەکانی بەردەم خەرجکردنی ئەو مافانەی جوتیاران چارەسەربکەم ( هەروەک لە وێنەی نووسراوەکاندا نیشانمداوە )  و کۆتایی بەم دۆسییە گرنگە بێنم کە چەند ساڵێکە بە هەڵواسراوی مابۆوە.سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە کە توانیم  خزمەتێک بە جوتیاران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەم.سوپاس بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانەی لە ماوەی ئەم مانگە هاوکارم بوون بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆسییە .
ڕونیشیکردوە،  دەستخۆشی بۆ هەر کەسێکی کە لای خۆیەوە پێشتر هەوڵی بۆ یابێت و نەیتوانیبێت تەواوی بکات.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم