بە گوژمەی نزیكەی ١٥٠ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن لە قوشتەپە جێبەجێ كرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە قیرتاو خزمەتگوزاری قوشتەپە


Oct 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی   شارەوانی ڕایگەیاند،  بە مەبەستی خزمەتكردنی دانیشتووانی ناوچەكە و پەنابەرانی نێو كەمپەكە بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی قوشتەپەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی جووتساید لە سنووری شارەوانییەكە جێبەجێ كرا.

پرۆژەكە بریتییە لە قیڕتاوکردنی جووتسایدی بەردەم کەمپی سووریان و کۆمەڵگەی کاوە لە سنووری شارەوانیی قوشتەپە كە ئەم شەقامە هاتوچۆیەكی زۆری هاووڵاتییانی ناوچەكە و پەنابەرانی بەسەرەوە و بە جێبەجێكردنی ئاسانكارییەكی زۆر بۆ دانیشتووانی سنوورەكە دەكات.

تایبەتەمەندی پرۆژەكەش پێكهاتووە لە قیڕتاوکردن بە درێژیی ١٧٠٠ مەتر و پانی  شەش مەتر کە دەکاتە ١٠٠٠٠مەتر دووجا و بە گوژمەی ١٤٩،٦٠٠،٠٠٠ دینار لەسە بودجەی سەربار جێبەجێ كرا. وێڕای ئەم پرۆژەیە ئێستا چەندین پرۆژەی دیكە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم