به‌بڕی زیاتر له‌139ملیۆن دینار كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ گوندێك له‌ماوه‌ت

(0) / / کردستان / ماوت کارەبا سلێمانی خزمەتگوزاری


Oct 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی  ڕایگەیاند،  لەچوارچێوەى پرۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا و بە بڕی زیاتر (139) ملیۆن دینار كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ گوندی داره‌به‌ن له‌ماوه‌ت.
پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانی بۆ گوندی داره‌به‌ن له‌ماوه‌ت/ وێستگه‌ی ماوه‌ت فیده‌ری 4 له‌سلێمانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی.
كۆى بودجه‌ى پرۆژەكەش بریتییه‌ له‌ (139.403.750) ته‌نها سه‌دو سی و نۆ ملیۆن و چوارسه‌دو سێ هه‌زارو حه‌وت سه‌دو په‌نجا دینارو لەلایەن کۆمپانیای (روانین) جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لەماوەی (90) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم