بزانە١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بەچەند؟  دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم دابەزینی بەخۆوە بینی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار دراو


Oct 24, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند،  ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزی و  ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینارە لە ئێستاداو ئاساییە ئەگەر لەنێوان خواست و خستنەڕوودا بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەیەك یان جیاوازییەك هەبێت.
سەبارەت بەدابەزنی نرخی دۆلار لەم چەند ڕۆژەدا، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی  وتی،   پەیوەندی بە خستنەڕووی دۆلار بە رێژەیەكی زیاتر لەلایەن بانكی ناوەندییەوە هەیەو هۆكارێكی دیكەش پەیوەندی بە مامەڵەكردنەوە هەیە هێزی كڕین تا ئاستێك لەسەر دۆلاری ئەمریكی كەمە چونكە لەكاتی نزیكبوونەوەی سەری مانگ و وەرگرتنی مووچەدا زۆربەی زۆری بانكەكان خستنەڕووی دۆلاریان زیاد دەكات و دۆلار بە بڕێكی زیاتر دەفرۆشن و هەر كاتێك خستنەڕووی دۆلاریش لە بازاڕەكاندا زیادی كرد ئەوا ئاستی هێزی كڕین لەسەری كەم دەبێتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم