قایمقامیەتی دەربەندیخان دڵنیاییەک دەداتە هاوڵاتیان

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دەربەندیخان ئابووری خزمەتگوزاری


Oct 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قائیمقامی قەزای دەربەندیخان دڵنیای تەواو دەدات بە هاوڵاتیان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت تا جێبەجێکردنی پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای ناوتاق و سیانەکردنی ڕێگای دەربەندیخان – میرەدێ.
قایمقامیەتی  دەربەندیخان ڕایگەیاند،   قائیمقامی قەزای دەربەندیخان دڵنیای تەواو دەدات بە هاوڵاتیان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت تا جێبەجێکردنی پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای ناوتاق و سیانەکردنی ڕێگای دەربەندیخان - میرەدێ، وەزیری دارایی ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی پارەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دووڕێیانی ژاڵەناو و شەقامی سی مەتری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان تا بەردەم بانک و بەردەم تونێلی دەربەندیخان تا فولکەی پەری نۆژەندەکرێتەوە.
دوای سەردانی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لە ڕێکەوتی (٢٠٢٢/٨/١) بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و بەرزکردنەوەی داواکاری سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دووڕێیانی گوندی ژاڵەناو و شەقامی سی مەتری بارهەڵگرەکان خۆشبەختانە ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکاریەکەی پەسەند کرد و ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی(٤٨٧،٧٩٠،٠٠٠) چوار سەد و هەشتا و حەوت ملیۆن و حەوت سەد و نەوەد هەزار دینار بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە.
قائیمقامی قەزای دەربەندیخان دڵنیای تەواو دەدات بە هاوڵاتیان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت تا جێبەجێکردنی پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای ناوتاق و سیانەکردنی ڕێگای (دەربەندیخان - میرەدێ).
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم