کەی نەوتی سپی دابەش دەکرێت

(0) / / اقتصادی / zayeLe نەوت نەوتی سپی هەینی حسێن تاڵب


Oct 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق ڕایگەیاند دەستدەکەن بە دابەشکردنی کارتی دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە پەرێزگاکانی هەرێم.
هەینی حسێن تاڵب بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق  ئاماژەی بەوەدا، لە ئەمڕۆوە دەستدەکەن بە دابەشکردنی کارتی دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە پەرێزگاکانی هەرێم و دواتریش لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا کارتەکە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیاریکردنی بڕەکە بەپێی پێویستی و گۆڕانی کەشوهەوایە، تاوەکو بتوانن بڕی پێویستی سوتەمەنی بۆ هاوڵاتییان دابین بکەن .
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم