حكومەتی عێراق سێ یەكەمی زانكۆكان دادەمەزرێنێت

(0) / / عراق / زایەڵە دامەزراندن


Oct 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم بە نوسراوێکی فەرمی داوا لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانیان بۆ بنێرن.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە نوسراوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی عێراق، ناوی سێ یەکەمەکان بە پێی نوسراوەکە دەنێردرێن بۆ ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی عێراق بە مەبەستی دامەزراندنیان.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ساڵانی (2017-2018، 2018-2019، 2019-2020 ،2020،2021) تا ئێستا حکومەتی هەرێم کاری پێویستی بۆ ئەنجام نەداون و دانەمەزراون.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم