ناکۆکی بەغدا و واشنتۆن لە سیاسەتی عێراق لە بەرانبەر دراوسێکان / ڕێککەوتنی هەمەلایەنەی بەغدا و هەولێر

(0) / / عراق / زایەڵە بەغدا واشنتۆن فوئاد حسێن عێراق ئێران تورکیا


Nov 01, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لە ناکۆکی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەبارەی سیاسەتی عێراق لە هەمبەر وڵاتانی دراوسێ کرد و هاوکات ئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ چارسەریی کێشەکانی نێوانیان واژۆ کراوە.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ عەرەبیە حەدەس ڕایگەیاند لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی جەزائیر جەخت لەسەر دژایەتی لەگەڵ دەستوەردانی بیانی لە کاروباری ناوخۆیی عێراق کراوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە عێراق بە دوای چارەسەرکردنی کێشەکانیەتی لەگەڵ ئێران و تورکیا لە ڕێگای دیالۆگەوە.
ڕاشیگەیاند عێراق نایەوێت ببێتە ساحەی ململانێی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و بە دوای پێوەندیی باشە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
فوئاد حسێن جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە عێراق پابەندی ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکایە هەرچەند واشنتۆن لەبارەی سیاسەتی خۆی لە هەمبەر وڵاتانی دراوسێی لەگەڵ بەغدا ناکۆکی هەیە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند بەغدا و هەولێر پێش پێکهێنانی کابینەی نوێ لە بەغدا ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەیان بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوانیان واژۆ کردووە.