ئەمرۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە موچە


Nov 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی  بلاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئەمرۆو سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت .

بەپێی خشتەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ئەمرۆ چوار شەممە 2-11-2022 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.

هەر بەپێی خشتەكە سبەی پێنج شەممە 3-11-2022 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە + یەكەی 70 و 80  دابەشدەكرێت .

جێی باسە ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەت بەڵێنی بە فەرمانبەران دابوو كە لە 25ـی هەموو مانگێك مووچە دابەش بكات، بەڵام چەند مانگێكە ئەم بەڵێنە لەلایەن حكومەتەوە جێبەجێناكرێت.

کامەران کەریم