ڕەزا زارعی وەکوو جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانی ئاسیا، دەستنیشان کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی ئاسیا


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانی و سەرکەفتنە وەرزشییەکان وەکوو جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی ئاسیا. هەڵبژێردرا.

کۆبوونەوەی کۆڕی گشتی فیدراسیۆنی شاخەوانی ئاسیا، لە وڵاتی ژاپۆن بەڕێوە چوو و هومایون بەختیاری نوێنەری ئێران بە هۆی نەبوونی ڤێزا بە شێوازی ئۆنڵاین بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە کرد.

لەو کۆبوونەوەدا ڕەزای زارعی سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانی و سەرکەفتە وەرزشییەکانی ئێران وەکوو جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی ئاسیا، هەڵبژێردرا.

هەروەها نوێنەرانی وڵاتی چین و نێپال وەکوو جێگری سەرۆک و هەروەها"لی" لە کووریای باشوور جارێکی دیکە وەکوو سەرۆکی فیدراسیۆنی ئاسیا هەڵبژێردرا. نوێنەرانی وڵاتی ژاپۆن، تایوان و هێند وەکوو ئەندامانی وەفدی سەرۆکایەتی هەڵبژێردران.
وێڕای ئەوەش بڕیار درا کۆبوونەوەی دیکەی فیدراسیۆنی ئاسیا، لە وڵاتی موغولستان بەڕێوە بچێت.

کەژاڵ حەمیدی