نەخشەی قەزای دەربەندیخان فراوان دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان


Nov 03, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قایمقامی دەربەندیخان ڕایگەیاند واژۆی لەسەر فراوانکردنی نەخشەی قەزاکە کردووە.
سڵێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  دواین واژۆمان  کرد لە سەر نەخشەی نوێی فراوانبوونی قەزای دەربەندیخان کە بە پێی نەخشەکە سەرجەم ئەو کارگانەی دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە لەناو شاری دەربەندیخان بە پێی نەخشەکە ڕێگەیان پێنادرێت لە داهاتوودا کاربکەن. هەروەها بەپێی نەخشەکە گەڕەکەکانی (کانی سارد، سەلیم پیرک، گەڕەکی سیروان،ناوچەی پیشەسازی یەك و دوو) هەروەها ئەو خانوانەی دروستکراون لە لایەن کۆمپانیای نۆژین سیتی و کۆمپانیای ڕووناکی شار دەخرێنە ناو نەخشەی نوێی فراوانبوونی قەزای دەربەندیخان.
وتیشی، لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە هەوڵی جدیمان داوە بۆ دورخستنەوەی ئەو کارگانەی دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە  بەتایبەتی کارگەکانی بەرد هاڕین کە لە ناو قەزای دەربەندیخان کاردەکەن. هەروەها بەڕێز قائیمقام ڕیدەگەیەنێت هەر لەسەرەتاوە لە هەوڵدابوین تاکو قەزای دەربەندیخان ببێت بە خاوەنی نەخشەی نوێی فراوانبوونی خۆی بۆ ئەو مەبەستە قائیمقامی قەزای دەربەندیخان سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە ماندووبون لە هەوڵدان بۆ پەسەندکردنی نەخشەکە هەر لە سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان بەتایبەت کاک (کاظم) لێپرسراوی بەشی هونەری شارەوانی دەربەندیخان و تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی کە هاوکاربوون بۆ پەسەندکردنی نەخشەکە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم